وەزارەتی نەوتی عێراق : کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو لە مانگی ڕابردوودا ٧ ملیار ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە
2021-12-26
|
کوردسات نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ھەناردە و داھاتی یەک مانگی فرۆشتنی نەوتی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، کە ھەر بەرمیلێک بە ٧٧دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشراوە.
عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بڕی ٩٨ ملیۆن و ١٩٢ ھەزار و ٣١٧ بەرمیل نەوت فرۆشراوە لەڕێگەی ٣٠ کۆمپانیای جیاوازی جیھانییەوە و کۆی گشتی داھاتی نەوتی فرۆشراویش لە مانگی ڕابردوودا ٧ ملیار و ٦١٠ ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار دۆلار بووە.
ڕوونیشی کردۆتەوە، ھەر بەرمیلێکی نەوت بە ٧٧ دۆلار و ٥١ سەنت فرۆشراوە و دەشڵێت ، ئاشکراکردنی بڕی ھەناردە و داھات بۆ گەلی عێراق لە چوارچێوەی بەدیھێنانی شەفافیەتە لەلایەن حکومەتەوە”.
|