وەزیری تەندروستی تورکیا: ١٠٪ی توشبووانی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆنن

2021-12-26   |  
تورکیا ئۆمیکرۆن کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"فەخرەدین قۆجە" وەزیری تەندروستی تورکیا رایدەگەیەنێت، ١٠٪ی توشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکە لە جۆری ئۆمیکرۆنە.

وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری "ئۆمیکرۆن" لە شارە قەرەباڵغەکان بڵاوبۆتەوە و لە ئێستادا ١٠٪ی توشبووانی کۆرۆنا لەو جۆرە نوێیەن، داواشی لەو کەسانە کرد کە ٣ مانگ بەسەر ڤاکسین کردنیان تێپەڕیوە، دۆزی سێیەم وەربگرن و رێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر.

وەزیری تەندروستی تورکیا دڵنیایشیدا لەوەی ئۆمیکرۆن نابێتە ھۆی زیادبوونی حاڵەتە مەترسیدارەکان لە نەخۆشخانە و ھەمان رێکاری خۆپارێزی بۆ ئەو جۆرە دەگیرێتە بەر. لە ١٢ی ئەم مانگە تورکیا یەکەم ٦ حاڵەتی توشبوونی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن" تۆمارکرا.