حاکمی دوبەی دەبێت ٧٣٣ ملیۆن دۆلاری بدات بە ھاوسەری پێشووی

2021-12-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دادگای باڵای لەندەن دۆسیەی نێوان محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم و ھاوسەری پێشووی شازادە ھەیا حسینی یەکلایی کردەوە و دەبێت حاکمی دوبەی بڕی ٧٣٣ ملیۆن دۆلار بداتە ھاوسەر و دوو منداڵەکەی.

فلیب مۆر دادوەریی دادگاکە ڕایگەیاند، شازادە ھەیا داوای ھیچ پاداشتێکی نەکردووە بۆ خۆی، بەڵکو وەک ئەو قەرەبووکردنەوەیە  بۆ ئەو زیانانەیە کە بەھۆی لەدەستدانی سەروەت و سامانەکەی لێی کەوتووە، لە ئەنجامی جیابوونەوەکەی لە ھاوسەری پێشووی.
پارێزەران لە لەندە رایدەگەیەنن، یەکلایی بوونەوەی ئەو دۆسییە، بە گەورەترین بڕی پارە دادەنرێت کە لە جیابوونەوەی ھاوسەران لە دادگای لەندەن تۆمار کراوە.
ھەیا حسین  زڕ خوشکی شا عەبدوڵا دووەمی پادشای ئوردونە و لە ساڵی ٢٠١٩وە لەگەڵ دوو منداڵەکەی ھەڵاتن بۆ لەندەن، لەو کاتەشەوە چەندین دانیشتنی دادگا ئەنجام دراوە، سەبارەت بە دایەنی دوو منداڵەکە و ئەمڕۆ دۆسیەکە یەکلایی بووەوە.