توێژینەوەیەکی بەریتانی: ئۆمیکرۆن کەمتر کاریگەری لەسەر سییەکان دەبێت

2021-12-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تویژینەوەکی نوێی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، وەک کۆرۆناکانی پێشتر کاریگەریی نییە لەسەر سییەکان.

توێژینەوەکە لەلایەن چەند توێژەرێکی بەریتانی پەیمانگای کامبریدجەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن، بە گوێرەی تاقیکردنەوەکانیان کە لەسەر ئۆمیکرۆن ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە، کەمتر کاریگەریی ھەیە لەسەر سییەکان بەراورد بە جۆرەکانی پێشووتری کۆرۆنا. 


لە لایەکی ترەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا ئۆمیکرۆن دەبێتە حاڵەتێکی پەتای ناوخۆیی، ھەر وەک چۆن لەوەبەر پەتای ھەڵامەت لە وەرزەکاندا بڵاودەبێتەوە، بەڵام ھێشتا زووە بۆئەوەی ساڵانە ڤاکسینی بۆ وەربگیرێت، ھەروەک چۆن بۆ ھەڵامەت وەردەگیرێت.


توێژینەوە بەریتانییەکە دەریخستووە، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن توانای زیاترە لە خۆڕگارکردن لە سیستمە بەرگرییەکان، بەڵام خێرایی بڵاوبوونەوەکەی لە ئێستادا بەربەستێکی گەورەی بەردەم سیستمی تەندروستییە لە جیھاندا.