کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆدی نوێترین جۆری ئۆتۆمبیلی Q5 دەخاتە بازارەوە

2021-05-21   |  
کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆدی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆدی لە بەرھەمێکی نوێیدا ئۆتۆمبیلێکی خستە بازارەکانی جیھانەوە کە بەشێوازێکی زۆر بەھیز و دیزاینێکی سەرسورھێنەر دروستی کردووە .

بە پێی ھەواڵێک کە لە ماڵپەری "moto١ " بڵاوکراوەتەوە ، باس لە نوێترین ئۆتۆمبیلی ئۆدی دەکات ، کۆمپانیای  ئۆدی یەکێک لە نوێترین و باشترین  و بەھێزترین  ئۆتۆمبیلەکانی لە جۆری " Q5 " دەخاتە بازارەوە ،ھاوکات ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک دیزاینکراوە کە بەرگەی بەریەک کەوتن بکەوێت و ڕوخسارێکی بەھێزیشی پێ بەخشیوە کە ھاوشێوەی ئۆتۆمبیلی جۆری گرۆس ئۆڤەری وەرزشییە و ئۆتۆمبیلە نوێیەکەش قەبارەکەی کەمێک لە ئۆتۆمبیلەکانی پێشوتری " Q5 " گەورەترە  .

لەگەڵ ئەوەشدا، درێژی ئۆتۆمبیلەکە ٤ مەتر و ٦٨ سم و پانییەکەشی ١٨٧ سم ، بەرزیەکەی ١٦٦ سانتیمەتر دەبێت .

ئەوەی جێی سەرنجە ئەو جۆرە نوێیەی ئۆتۆمبیلەکە چەندین  تایبەتمەندی جیاواز وسەرنجڕاکێشی ھەیە کە لەوانەی تر جیادەکاتەوە ، ئەو ھێزە گەورەی ئەم ئۆتۆمبیلە بە بزوێنەرێکی ٨  پستۆنی پشتیوانی دەکرێ کە ھێزی  ٢٤٥ ئەسپی ھەیە ، لەگەڵ گێربۆکسێکی ٨ نمرەیی . لە ناوەوەش کابینەیەکی فراوانی ھەیە کوشنەکانيشى بە جڵد و دار دیزاینکراوە. 

ھەورەھا ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێت لە ماوەی ٦ چرکە یان کەمتردا خێراییەکی لە سفرە و بگەیەنێتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا .

ئۆدی کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە ، تایبەتە بە دروستکردنی ئۆتۆمبیل ئەو کۆمپانیایە سەر بە گروپی کۆمپانیایاکانی فۆلکسواگۆنە و مێژووی دامەزراندنی کۆمپانیاکەش بۆ ساڵی ١٨٩٩دەگەرێتەوە .