هەمەڕەنگ

مەترسییەكانی زۆر خواردنی ڤیتامینەكان


 

هەندێک کەس لەپێناو بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستەیان ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان دەکڕن و بەکاریدەهێنن، کە ئەمەش مەترسیی درووستبوونی چەندین نەخۆشیی لێدەکرێت.

لەوبارەیەوە ،  "ئەلێکسی بیسمیرتنی " پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەستەوەری و بەرگری جەستە  لەراپۆرتێكدا  ئاماژەی بەوەكردووە ، زیادەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی لەڕادەبەەدری ڤیتامینەکان کە ئەمە لەخودی کەمی ڤیتامینەکان مەترسیدارترە.

 ئەو پسپۆرە وتیشی ، زێدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامین(D) و ڤیتامین (A) بۆ تەندرووستیی مەترسیدارە، سەرباری ئەوەش ژمارەیەکی زۆر لە موڵتی ڤیتامین وەک تەواوکەری خۆراکی (سەپڵیمێنت) دەخورێت نەوەک وەک دەرمان، کە ئەمەش دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و ژەهراویبوونی جگەر.

بیسمیرتنی پێیوایە کەمی هەندێک لە ڤیتامینەکان کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر سیستەمی بەرگری جەستە نییە، بەڵام کاریگەریی دەکاتە سەر تەندوروستیی گشتیی جەستە.

 جەختی لەوەشكردەوە ، لەکاتی زیدەرەویکردن لە خواردنی ڤیتامینەکان مرۆڤ تووشی سەرلەگێژەوەهاتن و بێتاقەتی و شەکەتبوونەوە دەناڵێنێت، لەگەڵ زیادبوونی ڤیتامین (D) تووشی ڕشانەوە دەبێت، واتە هەموو نیشانەکانی ژەهراویبوونی لەسەر دەردەکەوێت.



مانگ پێشتر - Dec 20 2020 4:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1