وەرزش

بارسێلۆنا بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی


یانەی بارسێلۆنا لە درێژەی ئەنجامە خراپەکانیدایەوە و ئەمجارەشیان کەوتە بەھەدەردانی خاڵەکانی. 
بارسا بۆ ھەفتەی ١٤ی لالیگا دەرگای یاریگای کامپ نوی بەرووی یانەی ڤالنسیادا کردەوە w یاریزانانی شەمشەمەکوێرەکان، ئەگەرچی لە دەرەوەی یاریگای خۆشیان بوون، بەڵام توانیان دوای نیو سەعات بەسەر دەستپێکی یارییەکە لەڕێی موختار دیاخابییەوە ببنە خاوەنی گۆڵی یەکەم 
یاریزانەکامی رۆناڵد کومان تەواوی ھەوڵی خۆیان خستە گەڕ و رێگەیان نەدا بەشی یەکەم بەو جۆرە کۆتایی بێت، ئەوەبوو لە دەقیقەی ٤٤ داوەر فیکەی پەناڵتی بەسودی بارسا لێدا و دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی سەرکەوتوو نەبوو لە تۆماری گۆڵ لە جاری یەکەمیدا، بەڵام لە گەرانەوەی تۆپەکە و بەدواداچون بۆی ئەستێرەکەی تانگۆ توانی گۆڵی بەرامبەر بوونەوە بکاتەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گێمی دووەم و دوای تێپەڕینی ٧ دەقیقە رۆناڵد ئەراوخۆ توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بۆ بلاوگرانا تۆمار بکات و ھیوایەک بە یانەکەی ببەخشێت بۆ ئەوەی بردنەوە تۆمار بکەن ، بەڵام یاریزانانی ڤالنسیا رێگەیان بە درێژەدانی خۆشیەکانی بارسا نەدا و توانیان لە دەقیقەی ٦٩ لەڕێی ماکسیملیانۆ گۆمێزەوە گۆڵی بەرامبەر بونەوە بکەنەوە.
ئەگەرچی یاریزانەکانی کومان ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی گۆڵی بردنەوە بکەن و جارێکیتر نەکەونەوە بەردەم بە ھەدەردانی خاڵ، بەڵام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ ھەرلایەکیان کۆتایی ھات.



3 مانگ پێشتر - Dec 19 2020 11:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123