بۆ زیادکردنی ھاوردەی غاز لە ئێرانەوە وەفدێکی عێراق سەردانی تاران دەکات

2021-12-12   |  
ھاوردە غاز ئێران عێراق
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ زیادکردنی ھاوردەی غاز لە ئێرانەوە ، وەفدێکی عێراقیی سەردانی تاران دەکات .


ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند ، لە دوای ئەوەی ھەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق لە ٥٠ ملیۆن مەتر سێجاوە بۆ ٨ ملیۆن مەتر سێجا کەمکرایەوە ، لە ئێستادا عێراق ھەوڵەکانی دەستپێکردوە بۆ ئەوەی جارێکی تر ھاوردەی غازی ئێران زیاد بکات و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کارەبا دانوستانی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغداد و وەزارەتی وزەی ئێران دەستپێکردوە ، بەمنزیکانەش وەفدێکی وەزارەتەکە سەردانی تاران دەکات .