وەزیری تەندروستی تورکیا: شەش حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە

2021-12-12   |  
تورکیا کۆرۆنای ئۆمیکرۆن وەزیری تەندروستی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"فەخرەدین قۆجە" وەزیری تەندروستی تورکیا تۆمارکردنی شەش حاڵەتی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنی لە وڵاتەکە راگەیاند.


وەزیری تەندروستی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئۆمیکرۆن" گەیشتۆتە وڵاتەکە و ٦ حاڵەت تۆمارکراوە، کە ٥یان لە "ئزمیر" و یەک حاڵەت لە "ئیستەنبوڵ"ە، وتیشی توشبووەکان ھیچ نیشانەیەکی قورسیان نەبووە و رەوانەی نەخۆشخانە نەکراون. 
لە ١١ی مانگی رابردوو، یەکەم حاڵەتی "ئۆمیکرۆن" لە وڵاتی "بوتسوانا" لە باشوری ئەفریقا تۆمارکرا و لە ئێستادا گەیشتۆتە دەیان وڵاتی جیھان.