هەمەڕەنگ

مەترسییەكانی زیادەڕەویكردن لە خواردنی سیر وپەتاتە


 

بەشێک لە پسپۆڕانی بواری خۆراکیی پێیان وایە سیر لەگەڵ ئەوەی ماددەیەکی سوودبەخشە بۆ مرۆڤ، بەڵام ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە ئەگەر بێت و بەلێزانانە نەخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت، زیانەکانی لەسوودەکانی زیاتر دەبێت.

 لەوبارەیەوە  "ئینا زیکیتا " خانمە پسپۆڕی ڕووسی لەبواری خۆراکیی دەڵێت ، نابێت ئەوکەسانەی برینی گەدە و هەوکردنی پەنکریاس و بەردی زراویان هەیە برێکی زۆر سیر بخۆن، ئەویش لەبەرئەوەی هانی دەردانی بڕێکی زۆر ترشی گەدە دەدات و نیشانەکانی ئەو نەخۆشیانە قورستر دەکات. هەروەها " ئینا زیکیتا  " هەڵسەنگاندنی بۆ شێوازی لێنان و خواردنی پەتاتە کردووە و ڕایگەیاندووە ، کە ناکرێت پەتاتە بە توێکڵەوە بخورێت، لەبەرئەوەی لەتوێکڵەکەیدا بڕێکی زۆر ماددەی زیانبەخشی خاک و هەوای تێداکۆدەبێتەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ، کە باشترە پەتاتە پاک بکرێت و بەهەڵم بکوڵێنرێت، لەبەرئەوەی لەوکاتەدا زۆرترین بری ماددە سوودبەخشەکانی تێدا دەمێنێتەوە بەتایبەت پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و ڤیتامین "  ." B6 



3 مانگ پێشتر - Dec 19 2020 4:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12