ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٢٨٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

2021-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٢٨٦ ملیۆن کەسی تێپەڕاند، ئەمریکا لەسەر ئاستی جیھانیش و عێراقیش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

بە پێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنز ھۆبکنزی ئەمریکی، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتووەتە ٢٨٦ ملیۆن و ٤٨٤ ھەزار کەس، کە لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.


لەسەر ئاستی جیھان ئەمریکا زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە و ٤٩ ملیۆن و ٦٦٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٩٤ ھەزار حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش بەڕازیل و ھندستان و مەکسیک و ڕووسیا، پلەکانی دووەم تا چوارەمیان گرتووە.


لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بە جۆرێک تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٨٦٧ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ ھەزار و ٩٤٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، ھەر یەکە لە ئوردن و مەغریب و ئیماڕات و تونس پلەی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە.