وەرگرتنی ژەمی چوارەمی ڤاکسین پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن

2021-12-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی دەڵێت، وەرگرتنی ژەمی چوارەمی ڤاکسین پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای نوێی ناسراو بە ئۆمیکرۆن.

ئەلبەرت بۆرلا بە تۆڕی ھەواڵی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی ڕایگەیاندووە، کاتێک زانیارییەکان لە بەردەستدا دەبن، ئەو کاتە دەستنیشانی دەکەن، کە ئایا ژەمی سێھەم توانیوویەتی بەرگری بکات لە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن، بەڵام بە گوێرەی ئاماژە پێشوەختەکان لەو بڕوایەدان پێویست بە وەرگرتنی ژەمی چوارەمیش دەکات تا ئۆمیکرۆن کاریگەری نەبێت.


ئەوەش لە کاتێکدا بۆرلا پێشتر ڕایگەیاندبوو ساڵێک دوای ژەمی سێھەم پێویست بە وەرگرتنی ژەمی چوارەمیش دەبێت، بەڵام ئێستا دەڵێت پێدەچێت ئەوە زووتر پێویست بێت.