تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای فەیسبوک ژمارەیەک ئەژماری ڕووسی و فەڕەنسی لەکاردەخات


بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەسۆشیەیتد پرێس"، کۆمپانیای فەیسبوک ژمارەیەک ئەژماری ساختە کە لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست کاران و لە لایەن کەسانێکی نزیک لە هێزی سەربازی ڕووسیا و فەڕەنساوە خاوەنداریەتی دەکرێن، لەکاردەخات.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەک ئەژماری ساختەی لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوک" و "ئینستاگرام" لەکارخستووە بە هۆکاری ئەوەی کەسانێکی نزیک لە هێزی سەربازی ڕووسیا و فەڕەنسا ئەژمارەکانیان بەکارهێناوە بۆ بەرپاکردنی هەڵمەتێکی چەواشەکاریی نهێنی لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست پێش هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

فەیسبوک ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتێکدا پێشتریش چەندین ئەژماری تری نزیک لە "ڕووسیا"یان داخستووە بەڵام بۆ یەکەم جارە کۆمپانیای ناوبراو ڕێکاری یاسایی لە دژی گروپێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بگرێتەبەر کە لە سوپای وڵاتێکی ڕۆژئاوای وەک فەڕەنسا نزیک بێت.



3 مانگ پێشتر - Dec 19 2020 12:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1