قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ مارک برایسن ریچاردسن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و دەیڤد ھەنت کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەرێم کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لەسەر بنەمای دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان لایەنە سیاسییەکان ھەرچی زووە دەست بکەن بە گفتوگۆی بنیاتنەر لەپێناوی پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە نوێنەرایەتی خواست و داواکاری ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بکات.
لەبارەی رەوشی سیاسی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی رێکخستنەوەی ناوماڵی کورد و ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکان و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا، لایەنە کوردستانییەکان بە بەرنامە و پلانی ھاوبەشەوە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بکەن بۆ گرەنتیکردنی ماف و شایستەکانی ھەرێمی کوردستان.