لە پانێڵێكدا كاریگەری یەكسانی جێندەری لە بەرەوپێشچوونی ئەدای فەرمانگە حكومییەكان باس كرا

2021-11-28
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە 16 رۆژەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی پانێڵێكیان بە ناونیشانی ( كاریگەریی باڵانسی جێندەری لەسەر بەرەوپێشچوونی ئەدای فەرمانگە حكومیەكان و كاریگەری توندوتیژی لەسەر پرۆسەكە) ڕێكخست .

 لە پانێڵەكەدا تیشك خرایە سەر جیاوازی جێندەر و ڕەگەز و كاریگەری یەكسانی جێندەری لەسەر بەرەوپێش چوونی ئەدای فەرمانگە حكومیەكان.