وەزارەتی کارەبای ھەرێم: ڕەوشی کارەبا باشتر دەبێت

2021-11-28   |  
وەزارەتی کارەبای ھەرێم ڕەوشی کارەبا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا ڕەوشی کارەبا باشتر دەبێت.

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند،  یەکەی وێستگەی گازی گەرمیان و یەکەیەکی بەرھەمھێنانی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی خەبات دەکەونەوەکار، ھاوکات قۆناغی یەکەمی ھێڵی شەقڵاوە -سۆران تەواو بووە و زیاتر لە ٢٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە.

راشیگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا یەکەیەکی تری وێستگەی خەبات دەکەوێتەوەکار، لە ھەوڵیشدان بۆ گەڕاندنەوەی ھێڵی کارەبا لە تورکیاوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئێستا دەتوانن لە رۆژێکدا ٣٤٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمبھێنن، بەڵام خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا ٥٠٠٠ مێگاواتی تێپەڕاندووە، بەو ھۆیەوە بە تێکڕا ١٤ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان دراوە.