نرخی نەوت دابەزی

2021-11-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەھۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست لە ماوەی دوو مانگدا دابەزی.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان نا جێگیرە و نرخەکەی نزیکەی ٣٠ سەنت کەمیکرد و بۆ ٧٨ دۆلار و ٦٠ سەنت دابەزی، ئەو کەمبوونەوەیە، کەمترین ئاستی نرخی نەوتی برێنتە لە ماوەی حەوت ھەفتەی رابردوودا و ھۆکارەکەشی بۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی ھاتوچۆ، بە تایبەتی لە ئەوروپا دەگەڕێتەوە.


کۆتاییەکانی ھەفتەی رابردوو حکومەتی ئەڵمانیا ھۆشداریدا لە جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری بەھۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا، حکومەتی نەمساش چەندین رێکاری توندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی راگەیاند.