فڕۆکەخانەی دوبەی تاوتوێی بەکارھێنانی پاسپۆرتی کۆرۆنا دەکات بۆ گەشتکردن

2021-05-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، فڕۆکەخانەی دوبەی قەرەباڵغترین فرۆکەخانەیە لە زۆری گەشتیاراندا و لە بەرنامەشیاندایە پاسپۆرتی پێکوتەی کۆرۆنا بکەنە مەرجی گەشتکردنی ھاوڵاتیان.

دەستەی فڕۆکەخانەکانی دوبەی ئاشکرای کردووە، فرۆکەخانەی دوبەی نێودەوڵەتی بۆ جاری حەوتەم لەسەر یەک پێشەنگی فرۆکەخانەکانی جیھانی گرتەوە لە قەرەباڵغی و زۆری گەشتیاراندا، بۆ ئەم مەبەستەش تاوتوێی جێبەجێکردنی بوونی پاسپۆرتی کوتانی دژە کۆڤید دەکەن بۆ ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت لەو فڕۆکەخانەیەوە گەشت بکەن.


(پۆڵ گریڤیس) بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەی دوبەی ڕایگەیاندووە، بوونی پاسپۆرتی ڤایرۆسی کۆرۆنا باشترین چارەسەرە بۆ ڕێکخستنی کاری گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکەیان و ھاندانی خەڵکی بۆ بەکارھێنانی پێکوتەی کۆرۆنا.


لە بەرامبەردا ڕەخنەگران و بەشێک لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھان و ئەنجومەنی گەشتوگوزاری جیھان، دژی پاسپۆرتی کوتانی دژە کۆرۆنان بە پاساوی دروست بوونی جیاوازی چینایەتی لە نێوان ئەوانەی پێکوتەکەیان وەرگرتووە و ئەوانەی وەریان نەگرتووە.