پاشماوەی ئیسک و پروسکی ٩ مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆرزایەوە
2021-05-16
|
کوردسات نیوز
لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا ئیسک وپروسکی ٩ مرۆڤی نیاندەرتاڵ دۆزرایەوە کە مێژووەکانیان بۆ چەند سەردەمێکی جیاواز دەگەرێتەوە .
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری ئیتاڵیا ، ئەو پاشماوەی ئیسک وپروسکانەی لە لە ئەشکەوتی گواتاری لە نزیک شاری رۆما دۆزراونەتەوە و مێژووی یەکێکیان کە کۆنترینیانە بۆ ١٠٠ ھەزار لەمەو بەر دەگەرێتەوە ، ھەشتەکەی تریشیان بۆ ٥٠٠٠٠ بۆ ٨٠٠٠٠ ساڵ پیش زاینە .
ئەوەی جێی سەرنجە ، پاشماوە دۆرزاوەکان پاشماوەی چەند گیاندارێکیشی تێدا بووە.
|