کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق
2021-05-16
|
ڤاکسینی فایزەر عێراق
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق و بەشێکیشی رەوانەی بنکە تەندروستیەکانی ھەرێم کراون.
کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، کە کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتووەتە عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات. ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگەکانی تەندروستیی لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراون.
|