هەمەڕەنگ

نیشانەكانی كەمی پۆتاسیۆم لە جەستەدا


 

بەپێی نوێترین توێژینەوەی ماڵپەرە تەندروستییەکان ، پۆتاسیۆم  یەكێكە لە پێكهاتە گرنگەكان بۆ  جەستە  و هاوسەنگی شلەی لەش ڕادەگرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا زۆركەس وەك پێویست گرنگی پێنادات ، هەرچەندە چەندین جۆری خواردنی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم هەیە كە دەبێت دڵنیابین ڕۆژانە لەسەر مێزی نانخواردنەكانمان هەبن .

پسپۆران پێشنیار دەكەن ، كە لەشی مرۆڤ پێوستی بە بڕی  4 هەزار 700 ملیگرام  كانزای پۆتاسیۆم هەیە لە ڕۆژێكدا .

 ئەوەی جێی ئاماژەیە ، نیشانە سەرەكییەكانی كەمبوونەوەی پۆتاسیۆم لە جەستە پێكهاتوون  لە " ماندوبوونی بەردەوام و  بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا ،  گرفت بۆ كۆئەندامی هەرس دروستدەكات و دەبێتە هۆی قەبزی ، لێدانی دڵ خێرا دەكات  و گرفتی تەندروستی بۆ دروستدەكات ، گرژبوونی ماسولكەكان دروستدەكات دەبێتە هۆی ئازار ، لێدانی دڵ خێرا دەكات ، و  تووشی تەنگە نەفسیت دەكات و ئازار بۆ سییەكان دروستدەكات " .

 هەروەها ، ئەو خۆراكانەی كە بەڕێژەیەكی زۆر دەوڵەمەند بە  پۆتاسیۆم ، پێكهاتوون لە  سەوزە و میوە و ماسی و بەرهەمە شیرەمەنیيەكان بە تایبەت " مۆز ، پەتاتە ، ئەڤوكادۆ ، تەماتە ، فاسولیا ، قەیسی وشكراو ، ماسی سەلەمۆن ، و  سپیناخ  " .



3 مانگ پێشتر - Dec 16 2020 12:10PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12