تەکنەلۆژیا

نۆکیا گرێبەستێکی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیای پڕۆکسیمەس لۆکسمبۆرگ ئیمزا دەکات


لە هەواڵێکی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)دا هاتووە، کە کۆمپانیای نۆکیا گرێبەستێکی بۆ ماوەی ٧ ساڵ لەگەڵ کۆمپانیای "پڕۆکسیمەس لۆکسمبۆرگ"ی تایبەت بە سیستمی کارپێکەر (operation system)دا ئیمزاکردووە لە بەرامبەر بەکارهێنانی تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G)ی کۆمپانیای ناوبراو لە ئامێرەکانیدا و لە تەواوی وڵاتدا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری بابەتەکەش ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا فینلەندییەکە بەشێکە لە هەڵمەتی شوێنگرتنەوەی ئامێرەکانی کۆمپانیای هواوی چینی لەلایەن نۆکیاوە دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووش نۆکیا چەند گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیاکانی "پڕۆکسیمەس" و "ئۆرەنج" بە شێوەی تەندەر بردەوە لە کاتێکدا کۆمپانیای "هواوی"ی چین لە ژێر فشارەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیاکە لە ململانێکە کشایەوە.

جێی ئاماژەیە، کۆمپانیاکانی "نۆکیا" و "ئیریکسۆن" سوودمەندی سەرەکین لە فشارەکانی حکومەتی وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بۆ سەر "هواوی" بە بیانووی بوونی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیان.

3 مانگ پێشتر - Dec 15 2020 2:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1