قوباد تاڵەبانی: رسومات بۆ باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتییان رێکبخرێتەوە

2021-10-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی رێکخستنەوەی رسومات و پێداچوونەوە بە داھاتەکانی حکومەت کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت رسومات بەجۆرێک رێکبخرێتەوە سودی باشتری ھەبێت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتییان.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٧ی ١٠ی ٢٠٢١ لە ھەولێر بەڕێوە چوو، راپۆرتێک خرایەروو کە ھەموو ئەو رسوماتا‌نەی تێدا دیاری کرابوو کە لە دامودەزگاکانی حکومەت وەردەگیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییەتی رێکخستنەوەیان و باشتر بەکارھێنانەوەیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.


قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ھەموو رێکارەکانی وەرگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بکرێنەوە و نەبنە بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بەجۆرێکیش بێت کە لەگەڵ سیاسەتی یٔابوری حکومەت و کەرتی تایبەتیش بگونجێت.


لەو راپۆرتەی کە پێشکەش کرا، ھەموو گرفتەکان و چارەسەر کردنیان لە پرۆسەی رێکخستنەوەی رسومات خرایەروو، و بڕیارە لە یٔایندەیەکی نزیکدا یٔەو راپۆرتە لە کۆبوونەوەی یٔەنجومەنی باڵای یٔابوری ھەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت.