بۆ بەسەربردنی پشووەکانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ژمارەیەک گەشتیاری زۆر لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە، ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی و سەردانی سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکانی دەکەن، بەڵام کەمترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگاکانی دھۆک و ھەولێریان کردووە.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، بەھۆی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گەشتیاران سەردانی ھەولێر و دھۆکیان نەکردووە، ئەو جموجوڵە گەشتیارییەی کە ھەیە تەنھا لە سنووری سلێمانیە.
بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا نزیکەی ٣٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە.