ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئیسڕائیل و فەلەستین بۆ زیاتر لە ٩٠ کەس بەرزبووەوە

2021-05-13   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆردوومانەکانی ئیسڕائیل و فەلەستین بەردەوامن و لە یەکەم ڕۆژی جەژن ژمارەی کوژراوانیش ٩٠ کەس تێپەڕاند و "بنیامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، بزوتنەوەی حەماس باجی قورس دەدات و ڕووبەڕووی بۆردومانێکی پێشبینی نەکراو دەبێتەوە.

ھاوکات ئیسرائیل بە درێژایی سنورەکانی لەگەڵ کەرتی "غەززە" تانکی بڵاوکردووەتەوە و لە کەرتی "غەزە"شەوە ١٠٠ موشەک ئاڕاستەی "ئیسرائیل" کرا.
تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی فەلەستین بۆ ٨٣ کەس بەرزبووەوە و لە بەرامبەردا ٧ ئیسرائیلی کوژراون، میسڕ و ئەمریکاش ھەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ نێوەندگیری و ڕاگرتنی شەڕەکە.