سپۆرتینگ لشبۆنە ئاھەنگی سەرکەوتنە مێژوویەکەیان گێڕا

2021-05-12   |  
سپۆرتینگ لشبۆنە نازناوی خولی پورتوگالی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای یەکلا کردنەوەی نازناوی خولی پورتوگالی دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ دابڕان , یاریزانان و ھاندەرانی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنە ئاھەنگی سەرکەوتنیان گێڕا.

یاریزانانی لشبۆنە لەگەڵ خێزانەکانیان و لە ناو یاریگای خۆیاندا و بەبێ ئامادەبوونی ھاندەرانیان مەدالیای ئاڵتونیان لە مل کراو دواتر نازناوی خولی پورتوگالییان بەرز کردەوە .
لە دەرەوەی یاریگاکەش ھاندەرانی یانەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە رژانە سەر شەقامەکان و ئاھەنگی سەرکەوتنی تیپەکەیان گێڕا .
بەڵام پۆلیسی شارەکە رووبەوویان بوونەوەو ھەوڵیاندا ھەر زوو بڵاوەیان پێبکەن بەھۆی رێکارەکانی حکومەتی پورتوگالەوە بۆ رێگری کردن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا , بەڵام پێکدادان لە نێوان ھەردوولا روویدا و ھاندارنی لشبۆنە درێژەیان بە ئاھەنگ گێڕانەکەیاندا .