گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ھندستان ٢٥٤ ھەزاری تێپەڕاند
2021-05-12
|
ھندستان گیانلە دەستدان
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھندستان، ٢٥٤ ھەزار کەسی تێپەراند ، رێکخراوی تەندروستیی جیھانیش رایدەگەیەنێت، کۆرۆنا گۆڕاوەکەی ھندستان لە ٤٤ وڵات بڵاوبۆتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بڵاویکردەوە، کۆرۆنا گۆڕاوەکەی ھندستان لە مانگی تشرینی یەکەم ساڵی رابردۆوە دەستنیشانکراوە و ئێستا لە ٤٤ وڵاتی جیھان بڵاوبۆتەوە، راشیگەیاند، کۆرۆنا گۆڕاوەکەی ھندستان جێگەی مەترسییە و جگەلە ناوخۆی ھندستانیش، لە بەریتانیا زۆرترین حاڵەتی توشبوون بەمجۆرە نوێیەی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ھاوکات بەپێی ئامارەکان، ژمارەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتۆتە سەروو ٢٥٤ ھەزار کەس و نزیکەی ٢٣ ملیۆن و ٣٤١ ھەزار کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون، رۆژانەش ھەزاران حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار دەکرێت.
|