داوای ڕاگرتنی بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی خۆكوژی دەكرێت

2021-05-11
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێكخراوەكان و چالاكوانەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە سلێمانی داوای ڕاگرتنی بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی خۆكوشتنی ژنان دەكەن.

ڕێكخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان لە یاداشتێكدا داوا لە میدیاكان دەكات لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتیەوە بڵاوكردنەوەی هەوڵەكانی خۆكوژی ژنان ڕاگرن لەبەرئەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە زیاتر بووەتە مایەی ترس و تۆقاندن و كاریگەری نەرێنی كردووەتە خێزان و كۆمەڵگە.