ڤلادمێر پوتن لە یاریگاکانی ھۆکی دەردەکەوێتەوە و ٨ گۆڵیش بۆ تیپەکەی تۆمار دەکات

2021-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جارێکیتر ڤلادمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە نێو یاریگاکان دەردەکەوێتەوە، ئەو کە شارەزاییەکی باشی لە وەرزشی جۆدۆ و ھەروەھا ھۆکیشدا ھەیە، بەڵام ئەمجارەیان لە یاریەکی ھۆکی سەر سەھۆڵ بەشداری دەکات.

یارییەکە کە لە شاری سوچی ڕووسیا بەڕێوەچوو، بەڵام پوتن تاکە سیاسی نەبوو کە بەشداری بکات، بەڵکو لە تیپەکەی سەرۆک چەند سیاسەتمەدار و کاربەدەستێکی تری وڵات بەشدار بوون لەوانە سێرجۆ شویگۆ وەزیری بەرگری و فیاشیسلاڤ فیتیسۆڤ پاڵەوانی ئۆڵۆمپی.


ھەروەھا ڕینی فاسیل کە داوەری یارییەکە بوو سەرۆکی یەکێتی نێودەوڵەتی ھۆکی بوو کە ژمارەیەکیش لە ھاندەران بەشدار بوون.


لە یارییەکەدا تیپیەکەی پوتن بە ١٣ گۆڵ بەرامبەر بە ٩ گۆڵ بردنەوەیان نوسییەوە کە ئەوەی جێگەی سەرنجە پوتنی سەرۆک توانی بە تەنھا ٨ گۆڵ تۆمار بکات.