تەندروستیی جیھانی: ھەفتەی ڕابردوو ٩٠ ھەزار کەس بە کۆرۆنا مردوون

2021-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایدەگەیەنێت، ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لووتکەدان و ھەفتەی ڕابردوو ٩٠ ھەزار کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

تیدرۆس ئەدھانۆم بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕایگەیاند، لە سەرانسەری جیھاندا ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا زیایکردووە و گەیشتووەتە لووتکە، بە جۆرێک پێشتر ھاوشێوەی نەبووە و ھەفتەی ڕابردوو پێنج ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی ٩٠ ھەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.


ڕاشیگەیاند، لە وڵاتانی باشووری خۆرھەڵاتی کیشوەری ئاسیا، ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدان و جێگەی نیگەرانین.


وتیشی، چاودێری ڕەوشی ھندستان دەکەن، بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ڤایرۆسە گۆڕاوەی بڵاوبووەتەوە، چونکە نیگەرانیەکی جیھانیی دروستکردووە.