پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا

2021-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وەزیری داراییەوە ئیمزا کرا و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا.

"ئاوات جەناب نوری" وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی یاسای بودجەی ھەرێمی ئیمزا کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا. 


بڕیارە لە کۆبوونەوەکانیی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدرێت و پەسەند بکرێت و پاشان ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت. 


ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەی ٨ ساڵە بەھۆی قەیرانی داراییەوە نەیتوانیوە پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بکات.