ئەو خواردن و خواردنەوانەی دەمانپارێزێت لە نەخۆشی بیرچوونەوە " زەهایمەر "
بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ ئەو خوادرن و خواردنەوانەی ماددەی " فلافونۆڵ " یان تێدایە مرۆڤ دەپارێزن لە مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونە و " زەهایمەر " .
ماڵپەری " نیوز میدیكاڵ " بەپێی توژێنەوەیەكی نوێ ڕایگەیاندووە ، " فلافونۆڵ " ماددەیەكی دژە ئۆكسانە و بەوە ناسراوە كە سودێكی زۆری تەندورستی هەیە ، ئەوانش وەك " كەمكردنەوەی مەترسیی تیشكی خۆر و جوانكردنی پیست و هەورەها وادەكات بەئاسانی برێكی زیاتر خوێن بچێت بۆ مێشك " .
هەربە پێی ئەو توژینەوەیە كە لەسەر ٩٢١ كەسی تەمەن ٨١ ساڵ ئەنجامدراوە ، دەركەوتووە ئەو كەسانەی خواردەمەنیی دەوڵەمەند بە ماددەی " فلافونۆڵ " دەخۆن لە ساڵانی داوتری تەمەنیاندا مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی زەهایمەر كەمتر دەبێت بە بەراورد بە كەسانی تر .
لە توێژینەوەكەشدا ئەوەش خراوەتەڕوو ، ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی فلافونۆڵ، پێكهاتوون لە " زەیتی زەیتوون ، دۆشاوی تەماتە ، چا ، سپیناخ ، كاكاو، و دارك چۆكلیت ".
زەهایمەر نەخۆشیەكە ڕەنگە بەهۆی پشێوی مێشكەوە دروست ببێت ، كە كاریگەری دەبێت لەسەر بیرەوەری و ڕەفتار و توانای چالاكی ڕۆژانەی كەسەكە .
|