چین: ١٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین بۆ کۆڤاکس دابین دەکەین

2021-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان، حکومەتی چین بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە ناردنی ڤاکسین بۆ وڵاتانی پێشکەوتوو.

(ھوا چیونینگ) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ناردنی ڤاکسین بۆ وڵاتە پێشکەوتووەکان و بری ١٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینیش بۆ کۆڤاکس دابین دەکەن.