تورکیا تەنھا لە بەرھەمی شیلک نزیکەی ٥ ملیۆن دۆلاری دەست کەوتوو

2021-05-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تورکیا لە چارەکی ئەمساڵدا بە بڕی نزیکەی ٥ ملیۆن دۆلار شلیکی ھەناردەی وڵاتان کردووە.

دەستەی ھەناردەی میوە و سەوزەمەنی نوێ لە دەریای ئیجە رایگەیاند، قەبارەی ھەناردەی وڵاتەکەیان لە بەرھەمە سەوزایی و میوەکان لە چاو ساڵی رابردوو گەشەکردنی تەواوی بەخۆیەوە بینیوە.

لەو بارەیەوە خەیرەدین ئۆجاک سەرۆکی دەستەی ھەناردەی میوە و سەوزەمەنی نوێ لە دەریای ئیجە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، وڵاتەکەیان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ شیلکیان بۆ ٢٩ وڵات ناردووە کە داھاتەکەی نزیکەی ٥ ملیۆن دۆلار بووە، ئەم داھاتەش بە بەراورد  بە ساڵی رابردوو بە رێژەی لە سەدا ١٦٠ زیادی کردووە، ھەروەھا ئامانجی دەستەکەشیان  ئاشکراکردووە کە بۆ ئەمساڵ داھاتی ھەناردەی شیلک بۆ ٤٠ ملیۆن دۆلار بەرز بکەنەوە.

ھەناردەی بەرھەمی شیلکی تورکی بەشێوەی سروشتی یاخود بەستووە، لە %٥٠ی رەوانەی ھەریەک لە روسیا و رۆمانیا و عێراق دەکرێت و بازاڕی ئەم وڵاتانە لە بەرھەمی شیلکی تورکی خەفە بووە.