هەمەڕەنگ

خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بۆ ئاشتی بە دەبڵیو ئێف پی بەخشرا


خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ بۆ ئاشتی بە بەرنامەی خۆراكی جیهانی (دەبڵیو ئێف پی) بەخشرا. خەڵاتەكە لە ڕێوڕەسمێكدا، كە لە بارەگای سەرەكیی (دەبڵیو ئێف پی) لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو بەخشرا بەو ڕێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكان. بە كاریگەریی پەتای كۆرۆنا ڕێوڕەسمەكە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا سنووردار كرابوو.

خەڵاتەكە لە بەرامبەر هەوڵەكانی (دەبلێو ئێف پی) بۆ بەرەنگاربونەوەی برسیەتی لە سەرانسەری جیهاندا بەخشرایە ئەو ڕێكخراوە.

ژمارەی خەڵاتەكانی نۆبڵ بۆ ئەمساڵ ١٢ خەڵات بوون و بە كاریگەریی پەتای كۆرۆنا جگە لە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بەخشینی هەموو خەڵاتەكانی تر لە ڕێوڕەسمی زۆر سنورداردا لە ئەوروپا و ئەمریكا بەڕێوەچوون.

3 مانگ پێشتر - Dec 10 2020 8:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
12