زیدان دڵخۆشە بە ئاستی تیپەکەی بەرامبەر سیڤییا

2021-05-10   |  
زینەدین زیدان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
زینەدین زیدانی ڕاھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند،ھەژمارکردنی لێدانی سزا لەسەر تیپکەی توڕەی کردووە و لە یاساکانی لێدانی دەست تێناگات ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دڵخۆشە بەو ئاستەی تیپەکەی پێشکەشی کردووە بەرامبەر سیڤییا .

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە ، زیدان ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەر ئەو تۆپەی بەردەستی میلتاو کەوتووە لێدانی سزا بێت ئەوا ئەوەی لەسەرەتای یارییەکەشەوە بەر یاریزانێکی سیڤییا کەوتووە دەبوو لێدانی سزا بێت بۆ تیپەکەی ، لەبەر ئەمەیە توڕەیە لە داوەری یارییەکە .
زیدان وتیشی کە ناتوانن ھیچ شتێک بگۆڕن و ئەوەی ڕویداوە ڕۆشتووە و پێویستە لە یادی بکەن .


لە بەشێکی تری وتەکانیدا ڕاھێنەرەکەی ریاڵ باسی ئاستی تیپەکەی کرد لەو یارییەدا و وتی ، کە جگە لە ٢٠ بۆ ٢٥ دەقەی سەرەتا ،بەدرێژایی یارییەکە ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کردووەو شایستەی ئەوە بوون سێ خاڵ بەدەست بێنن و بەگشتی بە شێوەیەکی ئەرێنی لە یارییەکە دەڕوانێت .