تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا جێگای کرێکاران دەگرنەوە

2021-05-10   |  
تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەکنەلۆژیای ڕۆبۆتەکان لە ئایندەیەکی نزیکدا جێگای کرێکاران دەگرنەوە .

 بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی مونتەدای ئابووریی جیھانی، ئامێری زیرەک و رۆبۆتەکان لە چەند ساڵی داھاتوو دا جێگای ٨٥ ملیۆن کارمەند دەگرنەوە .


لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە، تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ لە بەشێکی زۆری کاروبارەکاندا پشت بەستن بە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان بەڕێژەی  ٥٢ ٪ زیاد دەکات و ڕۆبۆتەکان لە کۆمپانیا گەورە‌و مامناوەندەکاندا جێگەی نزیکەی ٨٥ ملیۆن کرێکار دەگرنەوە .


لێکۆڵینەوەیەکی مونتەدای ئابووریی جیھانی باسی لەوەشکردوە، لە پێنج ساڵی داھاتوودا خاوەنکارەکان کار‌وبارەکانیان بە یەکسانی بەسەر مرۆڤ و ئامێرەکاندا دابەش دەکەن ھاوکات چین دەبێتە یەکەمین وڵاتی جیھان کە زۆرترین کارمەندی بەھۆی رۆبۆتەوە کارەکانیان لە دەست بدەن ، لەدوای ئەویش ھەریەک لە ژاپۆن، ئەڵمانیا دێن .