تابلۆی خەونی گلگامێش گەڕێندرایەوە بۆ عێراق

2021-09-24   |  
تابلۆی خەونی گەلگامێش
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ٣٠ ساڵ لە دزرانی، تابلۆی ھەڵکۆڵدراوی "خەونی گلگامێش" گەڕێندرایەوە بۆ عێراق.

رێکخراوی یونسکۆ رایگەیاند، تابلۆیی ھەڵکۆڵدراوی بزماریی کە بەشێکە لە داستانی گلگامێش و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا، رادەستی وەزارەتی رۆشنبیری عێراق کراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تابلۆی خەونی گلگامێش، ساڵی ١٩٩١ لە مۆزەخانەکانی عێراق دزراوە و لە ساڵی ٢٠٠٣ گەیشتووەتە ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠٠٧یش ئەو تابلۆیە بە نرخی ٥٠ ھەزار دۆلار بە بەڵگەنامەی ساختە فرۆشراوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن زنجیرە بازرگانیی (ھۆبی لۆبی)ەوە لە واشنتۆن بەنرخی یەک ملیۆن و ٦٧ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.