نرخی زێڕ بەراورد بە شەش مانگی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمار کرد و چاوەڕوانیش دەکرێت لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت.
تۆڕی (سی ئێن بی سی) بەریتانی ئاشکرایکردووە، نرخی زێڕ بە رێژەی ١٪ بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا گەشەی دەستی کار و پشک و قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا داکشانەوەی تەواوی بەخۆیەوە بینوە لەمانگی چواردا.
تۆڕی (سی ئێن بی سی) بەریتانی راشیگەیاندوە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە مامەڵەی خێرا بە رێژەی ٠.٨٤٪ بەرزبووەتەوە و بە ھەزار و ٨٣٠ دۆلار و ٤١ سەنت فرۆشرا کە لە شەش مانگی ڕابردوودا نرخی لەو جۆرەی بە خۆیەوە نەبینوە.