حکومەتی عیراق بەشە نەوتی ھاوڵاتیان رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات

2021-09-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزیری نەوتی عیراق بەڵێنی ناردنی بەشە نەوتی داوە تاوەکو بەسەر ھاووڵاتیان دابەشبکرێت و پارێزگاری سلێمانیش دەڵێت، "لە مانگی ١٠ی ئەمساڵەوە ئەو بەشە نەوتە رەوانە دەکرێت.

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٦٤ ملیۆن لیتر ھەیە تا ھەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت وەربگرێت و بۆ ئەوەش وەزیری نەوتی عیراق بەڵێنیداوە ئەو بڕە رەوانە بکرێت بەڵام ئەمساڵ ناردنی ئەو بەشە نەوتە دوادەکەوێت و لە مانگی ١٠ەوە دەستپێدەکات و بۆ ئەوەش داوامانکردووە ئەو بڕە رەوانە دەکرێت وەکو ساڵی رابردوو نەبێت و زیاتر بکرێت تا لە ماوەیەکی کەمدا نەوتەکە بدرێتە ھاووڵاتیان دوانەکەوێت بۆ مانگی ٣و ٤ی ساڵی داھاتوو.


راشیگەیاند، ئەوەی پێشتر باسکراوە حکومەتی ھەرێم بەرمیلێک نەوت دابەشدەکات مەبەست لەو نەوتەیە لە حکومەتی فیدراڵییەوە رەوانە دەکرێت و حکومەتی ھەرێم ناتوانێت نەوت بداتە ھاوڵاتیان.