گەورەترین کارگەی بەرھەمھێنانی ئارد لە سلێمانی دەستی بەکارکردن کرد

2021-09-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەک ھەوڵێک بۆ پڕکردنەوە و دابینکردنی خواستی بازاڕ و کەمکردنەوەی نرخەکەی، لە پڕۆژەیەکی ھاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا، کارگەیەکی گەورەی ئارد لە سلێمانی کرایەوە کە گەنمی جوتیاران وەردەگرێت و دەیکات بە ئارد، شارەزایانی ئابوریش دەڵێن ئەم پرۆژەیە بۆ بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و پاراستنی ئاسایشی خۆراک گرنگییەکی زۆری ھەیە.