کارمەندانی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی ھەڵەبجە داوا دەکەن بکرێن بە ھەمیشەیی
2021-09-19
|
کوردسات نیوز
کارمەندانی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی ھەڵەبجە داوای دامەرزاندن دەکەن، لەکۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ئەو کارمەندانە داوایانکرد حکومەتی ھەرێمی ھاوشێوەی کارمەندەکانی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی دوکان دابمەزرێن ، دەشڵێن، ماوەی پێنج ساڵە لە پرۆژەکەدا کاردەکەن و چەندجارێکیش بەنوسراوی رەسمی داواکاریان پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار لە پارێزگای ھەڵەبجە و حکومەتی ھەرێم کردوە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
|