ئیسرائیل دەستگیرکردنی دواین زیندانییە فەڵەستیینییە ھەڵاتووەکانی راگەیاند

2021-09-19
سوپای ئیسرائیل زیندانیی فەڵەستینییە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی دواین زیندانییە فەڵەستینییە ھەڵاتووەکانی گرتووخانەی جەلبوعی راگەیاند ،سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنەوەی "ئەیھەم کەمەمجی" و "موناچل نەفیعات"ی راگەیاندوە کە لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی و پۆلیس

لە شاری جنین لە باکوری کەناراوەکانی خۆرئاوا دەستگیرکراونەتەوە و لە ئێستادا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت ، لە رۆژانی ١٠ و ١١ ی ئەم مانگەشدا ، سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی ٤ ھەڵھاتووی تری فەلەستینی لە باکوری ئیسرائیل راگەیاند.