بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رایگەیاند، كارگەی ئاردی سلێمانی بەرهەمهێنانی گەنمی جوتیاران زیاد دەكات و ئاسایشی خۆراك دابین دەكات.
"فاخر شێخ تەیب" بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە رێورەسمی كردنەوەی كارگەی ئاردی سلێمانی رایگەیاند، كارگەكە لە چوارچێوەی پرۆژەی نیشتمانی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە ماوەی كەمتر لە 4 مانگدا دروستكراوە و لە رێگەیەوە ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم زیاد دەبێت و رەنج و ماندوویەتی جوتیارانی هەرێمیش دەپارێزێت.