گەنجانی سنوری نەینەوا پشتگیری لە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکەن

2021-09-18
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەشێک لە گەنجانی ناوچە جێناکۆکەکانی سنوری نەینەوا پشتگیری لە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان دەکەن و "رۆنزی زیاد" کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستانیش لە بازنەی دووی نەینەوا دەڵێت، ھاوپەیمانی کوردستان تاکە لیستە بتوانێت لە بەغداد داکۆکی و پشتگیری لە مافەکانی خەڵکی ناوچە دابرێنراوەکانی ھەرێمی کوردستان و توێژی گەنجان بکات.