تەکنەلۆژیا

هێدفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ لە نەوەی نوێی ئامێری ئەلیکترۆنی "پلەی ستەیشن" گرانترە


لە هەواڵێکی ئاژانسی (BBC)دا هاتووە کە گەورە کۆمپانیای ئەلیکترۆنی ئەمریکی ناسراو بە "ئەپڵ" پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی "هێدفۆن"ی کۆمپانیاکە لاداوە بە ناوی (AirPods Max).

بە پێی هەواڵەکە، ئەپڵ ڕایگەیاندووە کە هێدفۆنی "ئێرپۆدس ماکس" تەواو کپ و دژە دەنگی دەرەکیی و بێتەل (wireless)ە، هەروەها تەڵیزمی ئەلیکترۆنی جۆری (H1) و پڕۆگرام (software)ێکی هۆشمەندی پێشکەوتووی لەسەر جێگیرکراوە تا ئەزموونێکی نایاب لە چیژ بە گوێگر ببەخشێت و لە پاڵ ئەمانەشدا بە دیزاینێکی بێوێنە نەخشێندراوە.

بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لای بەکارهێنەرانی بەرهەمەکانی کۆمپانیای "ئەپڵ" نرخی بەرزی ئامێرەکەیە کە کۆمپانیای ناوبراو بە بڕی ٥٤٩ دۆلاری ئەمریکی دەیخاتە بازاڕەوە کە لە نەوەی نوێی هەردوو ئامێری ئەلیکترۆنی "پلەی ستەیشن" و "ئێکس بۆکس" گرانترە.

لە بەرامبەریشدا دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ناسراو بە (What HiFi) ڕایگەیاندووە کە نرخی هێدفۆنە نوێکەی "ئەپڵ" زۆر گرانترە بەراورد بە هێدفۆنە هاوشێوەکانی کۆمپانیاکانی "سۆنی" و "سێنهێیسەر" کە نرخیان ٣٥٠ دۆلاری ئەمریکییە، ئەمەش پرسیاری لای بەکارهێنەران دروستکردووە کە ئایا بەرهەمەکەی "ئەپڵ" تا چەند شایستەی ئەو نرخەیە و هەندێکیشیان دوودڵن سەبارەت بە شێوازی دیزاینی بەرهەمەکە.

Headphone case



3 مانگ پێشتر - Dec 9 2020 5:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1