ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ھاوپەیمانی کوردستان بەردەوامە

2021-09-18
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بانگەشەی جەماوەریی بۆ پشتیوانی لە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک بەردەوامە و بازنە و میحوەرەکان ھەڵمەتی گەران ئەنجام دەدەن، لەو چوارچێوەیەدا کاسبکاران و پیشەوەران و ژمارەیەک لە کەسایەتیەکانی عەرەب و تورکمان بەسەرکرانەوە، ھاوڵاتیانی کەرکوکیش بەڵێن دەدەن رۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان بدەن.