ھاوپەیمانی کوردستان لە بەغداد داکۆکی لە ماف و مووچەی ھاوڵاتیان دەکات

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھاوپەیمانی کوردستان لە دوای ھەڵبژاردن ھەموو ھەوڵەکانی دەخاتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان، لە ماوەی رابردووشدا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی وەفدی ھەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد توانی مووچەی و بودجەی خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکات.