دەزگای لوتکە: لەمساڵدا زیاتر لە ٣٧ ھەزار کەس کۆچیان کردووە

2021-09-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ماوەی ٨ مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٧ ھەزار کەس بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.

"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، نوێترین ئاماری کۆچ و قوربانیانی ڕێگەی کۆچی ساڵی ٢٠٢١ی بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە لە ٨ مانگی ڕابردوودا ٣٧ ھەزار و ٢٥٠ کەس بە ڕێگەی نایاسایی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.


"ئاری جەلال" بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەو ژمارەیە ١٠ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و لە ڕێگەی دەزگای لوتکەوە تەرمەکانیان گەڕێنراوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و ١٢ کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون و دیار نەماون، لە ھەوڵەکانیاشیان بەردەوامن بۆ ئەوەی چارەنووسی ئەو کەسانەش ئاشکرا بکەن کە بێسەروشوێن بوون.