لە ڕۆژئاڤای کوردستان ٢٧ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

2021-09-18
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێزەکانی ئاسایشی سەر بە خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەستگیرکردنی ٢٧ تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاڤای کوردستان و باکوری و خۆرھەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە ئۆپەراسیونێکدا لە گوندەکانی عابد و فەلاحە سەر بە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان ٢٧ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەدا گرتووە. ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپراسیۆنەکە بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بووە.


ھێزەکانی سوریاری دیموکراتیش (ھەسەدە) ڕایگەیاند، ھەفتەی ڕابردوو سەرکردەیەکی داعش لە سنوری دێرەزوور دەستگیرکرا.